سه‌ره‌تا | ئه‌رشیف‌ | ناونیشان | په‌یوه‌ندی

ئه‌رشیف

ئه‌رشیف

سمكۆی شكاك
م.هۆشمەند عەلی مەحمود

ڕۆڵی لە بزووتنەوەی كوردایەتیی ڕِۆژهەڵاتی كوردستاندا
1918-1930

 

پێشەكی
یەكێك لە لاپەڕە گرنگەكانی بزووتنەوەی كوردایەتی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا، جووڵانەوەكەی سمكۆی شكاك‌و شۆڕشەكانیەتی بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی بە درێژایی ساڵانی 1905-1930.
ئامانج لەم توێژینەوەیە دەست نیشانكردنی هۆكارەكانی دەركەوتنی سمكۆ‌و هەروەها ئامانجمان تێڕوانینە لە ئاراستەكردنی ئەو ئەنجامانەی كە لەئەنجامی هەوڵەكانی سمكۆو هەڵەكانیەوە لەماوەی بزووتنەوەكانی دا كەوتنەوە.
وێڕای بینینی چەند سەرچاوەیەكی جۆراوجۆر، بەڵام ئەوەی كە زیاتر سوودمان لێیان بینیوە كتێبەكانی (محمد رسوڵ هاوار: سمكۆ (ئیسماعیل ئاغای شكاك)‌و بزووتنەوەی نەتەوایەتی كورد، صالح محەمەد ئەمین: كوردو عەجەم، مێژووی سیاسیی كوردەكانی ئێران) ‌و چەند سەرچاوەیەكی دیكەش.
لەم توێژینەوەیەدا ڕێبازی هەڵێنجانی زانیارییەكانمان گرتۆتەبەر لەسەرچاوە زانستییەكاندا‌و وێڕای لێك بەستنەوەیان بەیەكتری، هەوڵمانداوە سەرنج‌و تێبینییەكانمان بەشێوەیەكی زانستییانە بخەینەڕوو.
توێژینەوەكەمان جگە لە پێشەكی، لە سێ‌ تەوەری سەرەكی پێكهاتووە، لە تەوەری یەكەمدا باسێكمان خستۆتەڕوو دەربارەی كەسێتی سمكۆ‌و هۆكارەكانی دەركەوتنی. وە لە تەوەری دووەم: هۆكارەكانی بەرپاكردن‌و شۆِڕشەكانی سمكۆ‌و تەوەری سێیەم‌و كۆتایش تایبەتە بە هۆكارە نێوخۆیی‌و دەرەكیەكانی شكستی شۆڕش‌و ڕاپەڕینەكانی سمكۆ.
لە كۆتایشدا ئەنجام‌و لیستی سەرچاوەكانمان خستۆتەڕوو، كە لەتەواوی ئەم توێژیینەوەیەدا پێ‌ی گەیشتووین.
 

 
یەكەم
كەسێتی سمكۆ‌و هۆكارەكانی دەركەوتنی:
ئیسماعیل ئاغای شكاك (سمكۆ) ساڵی(1875)(1) ، لە دایك بووە، كوڕی محەمەد ئاغایە لە هۆزی شكاك، باوكی سەرۆكی هۆز بووە‌و ناوو ناوبانگی لە ئەستەمبۆڵ‌و تاراندا دەركردبوو، دوای مردنی باوكی برا گەورەكەی (جەعفەر ئاغای شكاك) دەسەڵات دەگرێتە دەست‌و پاشان بەپێی پیلانێكی دوژمنانی لە ساڵی 1895 لە ناودەبرێت، ئەمەش وا دەكات ڕاستەخۆ سمكۆ بێتە شوێنی. (2) واتە لە تەمەنی 20 ساڵیدا بۆتە سەرۆكی هۆزی شكاك، بەڵام لاوێكی چاڵاك‌و لێهاتوو بووەو هەرلە تەمەنی منداڵیەوە دووچاری ژیانێكی سەخت بۆتەوە.
هەروەها سمكۆ بەهێزترین كەسایەتی نێو هۆزی شكاك بوو، دوای وەرگرتنی سەرۆكایەتی هۆزەكەی لە پەلاماردانی دەوڵەتی قاجاریدا بەردەوام بوو، ئەمەش وایكردبوو ژمارەیەك لاوی ئازاو بوێر لە دەوری كۆببنەوەو پشتیوانی لێبكەن، وە لەوانەشە شوێنی جوگرافیاو دیالەكتیكی زمان‌و پەیوەندی باشی لەگەڵ كەسایەتییەكانی كوردی كرمانشان‌و سنەو عیلام‌و سەرۆك هۆزەكانی دیكەی كورددا، ڕۆڵی باشیان هەبوو بێت لە پێگەی هێزو دەسەڵاتیەوە. (3)
كەسێتی سمكۆ بەزۆر شێوەو لە زۆرێك لە سەرچاوە مێژوویەكاندا بە شێوازی جۆراو جۆر باسی لێوەكراوە، هەرچەندە ئێرانییەكان‌و توركەكان بە تاڵانچی‌و ڕێگر ناوی دەبەن، بەڵام لە ڕاستیدا مرۆڤێكی نەتەوە پەروەر بووە، وە لە قۆناغ‌و سەردەمی خۆیدا كەسایەتییەكی نوێخوازبووە. (4) بۆیە دەبینین هەریەكە لەنەیارو دۆستانی كورد بەجۆرێ‌ باسیان لێوەكردووە، كە هەندێك وەك ڕێگرو هەندێكی دیكەش وەك شۆڕشگێڕو نەتەوە پەروەر وەسفیان كردووە، بۆ وێنە: هامڵتۆن دەڵێت: " سمكۆ ناودارترین كەسی شۆڕشگێڕی كوردستانە".(5)
شێخ لەتیفی حەفیدیش لەبارەیەوە نوسیوێتی: " كەسێكی چاڵاك‌و ووریا بوو، لە جەنگدا كەسێكی بەتواناو لێهاتوو بوو، دەیویست دەوڵەتێكی كوردی دابمەزرێنێ‌‌و دژی داگیركاری‌و تاڵانچێتی بوو، لەڕووی دبلۆماسیەوە كەسێكی بەتوانابوو، هەمیشە پەیوەندی باشی هەبووە‌و كۆبوونەوەی دەكردو لەوسەرۆكانە بوو قەد بیری لەوە نەكردۆتەوە كە ووڵاتەكەی بە پارە بفرۆشێ‌ یان حەز لە پایەی بەرز بكات".(6)
لە ڕاستیدا چەند هۆكارێك بوونە هۆی زیاتر ناووناوبانگ دەركردنی سمكۆ، هەم لەئێران‌و هەمیش لە بەشەكانی دیكەی كوردستانیشدا، كە گرنگترینیان بەكورتی ئەمانەن:
1- بەهێزی هۆزی شكاك لە قۆناغە مێژوویەكانی ئێران‌و هەوڵەدژایەتیە بەردەوامەكانیان بۆ پاراستنی ماڵ‌و موڵكەكانیان لەدەست قاجارەكان، ئەمەش زیاتر بۆ سمكۆ گرنگیەكەی دەركەوت كاتێك بوو بە سەرۆكی هۆزەكەیان.
2- ڕووداوەكانی سەرەتای سەدەی بیستەم لە ئێران‌و نێوچەكە، وە هاتنی عەبدولرەزاق بەدرخان بۆلایی‌و بەیەكەوە كاركردن بۆ یەك ئامانجی هاوبەش بەبرەودان بەچاڵاكی ڕۆشنبیری لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا. بەتایبەتی دوای ئەوەی ساڵی 1913 لە شاری (خۆی) سمكۆ  بەهاوكاری عبدالرزاق بەدرخان یەكەم خویندنگای بۆ منداڵانی شارەكە كردەوەكە‌و 30 منداڵی كورد تێیدا دەیان خوێند ، خەرجی خوێندنگاكەش لەسەر ئەركی دانیشتوانی ناوچەكە بوو. هەروەها روسەكانیش هاوكاری فەرهەنگیان دەكرد‌و زمانی روسیش تێیدا دەخوێندرا. (7)
3- كاتێك سمكۆ بوو بەزاوای سەید تەها‌و خوشكەكەی خواست، زیاتر ناوبانگی دەركرد، چونكە نەك تەنها لەبەرئەوەی سەید تەها شۆڕشگێڕبوو، بەڵكو كەسایەتییەكی ئایینی بەهێزیشی هەبوو، ئەم پەیوەندیە كۆمەڵایەتیە- خزمایەتیەی لەگەڵیاندا زیاتر وایكرد سمكۆ لە زۆربەی نێوچەكانی كوردستان ناودەربكات‌و بناسرێ‌.
4- هۆكارێكی دیكەش بێلایەنی سمكۆ بوو لە ڕووداوەكان دوای كشانەوەی هێزەكانی ڕووسیا لە ساڵی 1917‌و پاشان خۆی سازدا بۆ هەڵایسانی شۆڕش لە دژی قاجارییەكاندا. (8)

دووەم:
هۆكارەكانی بەرپاكردن‌و شۆِڕشەكانی سمكۆ
پێویستە ڕاشكاوانە ئەوە بخەینە ڕوو یەكێك لەهۆ پاڵنەرە سەرەكیەكانی هەڵایسانی شۆڕش‌و ڕاپەڕینەكانی سمكۆ، وێڕای زوڵم‌و ستەمەكانی دەسەڵاتدارانی قاجاری‌و دژایەتیە بەردەوامەكانیان بۆ كورد‌و نەسەلماندنی مافەكانیان، لەهەمان كاتدا كوژرانی (جەعفەر ئاغای شكاك) برا گەورەكەی سمكۆ، دەكرێت بەخاڵی سەرەكی وروژێنەر دابنرێت بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی، بۆیەش بەردەوام لە چاوەڕوانی دەرفەتێكدا بوو تا لەڕێیەوە ڕق‌و قینە‌و تۆڵەی بنەماڵەكەیانیان لێبكاتەوە. (9)
یەكێك لەودەرفەتانەی بۆ سمكۆ هاتە پێشەوە هەڵایسانی جەنگی یەكەمی جیهانی (1914-1981) بوو، كەوا زیاتر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی پێوە تێكچوو، چونكە یەكێك لە ڕووداوە هەرەگرنگ‌و چارەنوسازەكانی سەرەتای سەدەی بیستەم، هەڵایسانی یەكەمین جەنگی جیهانی بوو، كە لە‌و سەردەمەدا گەلی كورد لەنێوان هەردوو حكومەتی عوسمانی‌و قاجاریدا دابەشكرابوو، هەربۆیە دوابەدوای بەشداریكردنی دەوڵەتی عوسمانی‌و تێوەگلانی لەوشەڕەدا، ئاگری شەڕ بۆ نێو كوردستان تەنیەوە، لەم ڕووەوە (لازارێف) دەڵێت "لەڕاستیدا دەنگی یەكەم تەقەی شەڕ لەڕۆژهەڵاتی نزیكدا لەكوردستانی ئێران بەرزبۆوە نەك لەدەریای ڕەشدا".(10)
بەمەش سمكۆ سەرەتا هەوڵی دا لە ڕێگەی برەودان بە شۆڕشەكانی كوردەوە ئاگرەكە خۆشتر بێت‌و پاشان ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش ئازاد بكەن، بۆیەش كاتێك لەپاڵ ئەم بارودۆخانەدا شۆڕشێكی كورد لە بەتلیس سەر هەڵدەدات بەبەشداری‌و سەركردایەتی ژمارەیەك لە سەركردە دیارەكانی كورد لەوانە: عبدالرزاق، یوسف كامل، شێخ تەها، سمكۆش بەشدار دەبێت تیایدا، وە پاشان شۆڕشەكە فراوان بوو و سەرەتاش سەركەوتنی باشی بەدەست هێنا، كە توانرا گەمارۆی شاری بەتلیس بدرێت‌و پاشان بچنە ناویەوە، بەڵام نەتواندرا لەناوی دا بمێننەوە بەهۆی هاتنی یارمەتی سەربازی زۆری تورك بۆ نێوچەكە، لە كاتێكدا هێزەكانی كورد لەڕووی چەك‌و ڕێكخستنەوە لاوازبوو، بەمەش توركەكان توانییان شۆڕشەكە لەناوببەن‌و هەروەها ئەوپەڕی توندو تیژی‌و سزادانیان پەیڕەوكردوو بەشێكیش لە سەركردەكانی شۆڕششیشیان لە سێدارەدا، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە گەلی كورد لەناوچەكانی دیكە بێزاری‌و توڕەیی خۆی نیشان بدات بەرامبەر ئەو ڕەفتارە ناشیرینانەی كە ئەنجام درا لەلایەن سوپای توركەوە بەرامبەر شۆڕشگێڕان. (11)
بەڵام سمكۆ دوای جەنگ لە ساڵانی (1919-1930) خەباتی ڕزگاریخوازی گرتەئەستۆ بەئامانجی بەدەست هێنانی سەربەخۆیی.
لەساڵی 1919دا شۆڕش‌و ڕاپەڕینی سمكۆ زۆرێك لە نێوچەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی گرتەوە‌و بەشێكی زۆری سەرۆك هۆزەكان دایەنە پاڵی، وە نێوچەیەكی فراوانی ڕزگاركرد، هەر لە ورمێ‌ تا سنووری توركیا، لە وێشەوە تا سابڵاغ‌و سەقزو بانەش، وە لەوكاتەشدا بەڕێوەبەرایەتییەكی لەو نێوچانەدا دامەزراند‌و شاری ورمێ‌ی كردە نێوەندی دەسەڵاتەكەی، ڕۆژنامەیەكیشی بەناوی (ڕۆژی كورد‌و شەوی عەجەم) دەردەكرد وەك ئۆڕگانی دەسەڵاتەكەیی‌و دواتر ئەمە بوو بە ڕۆژی كورد‌و پاشانیش كورد. (12)
لەدوای ئەو بڵاوكراوەیە بزوتنەوە چەكداریەكەی سمكۆی شكاك لەگەشە كردندا بوو ناوچەیەكی زۆری كوردستانی ئێرانی گرتبۆوە دەسەڵاتی خۆی چەسپاندبوو بۆیە لەپاڵ ئەو گەشە كردنە سیاسی‌و سەربازیە سمكۆ بیری لەدەركردنی بڵاوكراوەیەكیش كردەوە وەك پێویستیەكی گرنگ بۆ گەشە پێدانی لایەنی فەرهەنگی‌و رۆشنبیری ‌و بیری نەتەوەی بۆیە لەساڵی 1921 دوایی ئەوەی شاری وورمێ‌ی خستە ژێر دەسەڵاتی خۆی دەستی كرد بەبڵاوكردنەوەی رۆژنامەیەك دوایی ئەوەی محمەد تەمەدونی خاوەنی چاپخانەی (تەمەدن) رایكرد ‌و شاری وورمێ‌ی بەجێهێشت لەبەر ئەوەی ئازەریەكی شیعەی دژ بەكورد‌و جوڵانەوەكەی سمكۆ بوو ، لایەنگرانی سمكۆ دەستیان بەسەر چاپخانەكەدا گرت‌و ناوەكەیان لە (تەمەدون) كرد بە (غیرات) ئەوجا دەستیان كرد بە دەركردنی رۆژنامەیەك بەناوی (رۆژی كورد – شەور عەجەم) پاشان كردیان بە (ڕۆژی كورد) دوایی تەنها (كورد) محەمەد تورجانی بەرپرسیاری بووە لەسەرەوەی كورد نوسراوە (واعتصموا بحبل اللە جمیعا ولا تفرقوا) لەژێریشەوە دوودەست لەیەكدا وەك نیشانەی یەكێتی تێدابێ‌ وەردەگیرێ‌ جاری لەهەفتەیەكدا چاپ دەكرێ‌ لەژێر ڕۆژنامەكەش نوسراوە (ڕۆژنامەێكە سیاسی  ادبی ، اخباری ، سر مقالی ترجمە دكرد بفارسی ، دینوسی كوردیك بۆ هەموو كوردان). (13)
هەموو نوسەرانی كورد هەر تەنها ئەوەندەیان لەبەردەستدایە لەبارەی ئەو ڕۆژنامەیەكە بەمێژووی كۆچی دەرچووە گوایە ژمارەی یەكەمی لە 12 ی مانگی شەوالی 1340 بڵاوبۆتەوە كەهەندێك پێیان وایە دەكاتە تەمموزی ساڵی 1922 ی زانینی بەڵام نازانرێ‌ تیراژی چەند بووە‌و چەند ژمارەی لێ‌ دەرچووە بەكۆتایی هاتنی بزوتنەوە شۆڕشگێریەكەی سمكۆ كۆتایی بەدەرچوونی ڕۆژنامەكەش هات.(14)
ئەم هەوڵانەی سمكۆ لەلایەن ئێرانەوە وا بەسانایی پەسند نەدەكراو بۆیە لەساڵی 1918 لەلایەن (مكرم الملك) حاكمی تەبرێز بۆمبێك بە شێوەی دیارییەكی پێچراوە دەنێرێت بۆ سمكۆ بەمەبەستی لەناوبردنی، بۆیە كاتێك زەرفەكە دەكەنەوە بۆمبەكە دەتەقێتەوە‌و دەبێتە هۆی كوژرانی (25) كەس لەپیاوەكانی‌و برینداربوونی ژمارەیەكی لەوەیش پتر لە دەست‌و پێوەندەكانی. (15)
پاشانیش كە گۆڕانكاریە سیاسیی‌و سەربازییەكان لە ئێراندا هاتە كایەوە بە دەركەوتنی ڕەزاشای پەهلەوی، سمكۆ لە هەوڵەكانی خۆی بەردەوام بوو بۆ سەردانەنواندن بەرامبەر بە ئێران‌و پاراستنی سەربەخۆیی كوردستان، وە دەسەڵاتەكەشی فراوانكردبوو دەستی بەسەر نێوچەكانی نێوان خۆی‌و سەڵماسدا گرتبوو. (16)
بەڵام دەسەڵاتی تۆتالیتاریانەی ڕەزاشا بێ‌ ئاكام نەمایەوە لەسەر سمكۆ، بەڵكو دەسەڵاتی سمكۆ ووردە ووردە دایە لاوازی‌و بۆ ماوەیەك لە چاڵاكیەكانی وەستا، چونكە نەیتوانی بەرامبەر هێرشی ئێران خۆی ڕابگرێت‌و بۆیەش شاری ورمێ‌ی لەدەستدا كە چوار ساڵ بوو حوكمی تێدا دەكرد، لە (4/8/1922) هێزەكانی خۆی كشاندەوە بۆ توركیا‌و دوای كەوتنە داوی سوپای تورك‌و زەبرلێوەشاندن‌و زیان پێگەیاندنێكی زۆری گیانی‌و ماددی توانی خۆی دەربازبكات لەدەستیان‌و پاشان خۆی گەیاندە باشووری كوردستان‌و لە نێوچەی ڕەواندزدا نیشتەجێ‌ بوو، بەڵام ئەم شكستەی سەرجەم لایەكی گرتەوە‌و لە ڕۆژنامەكانی ئێراندا بە شێوازی جیا جیا باسیان لێوەدەكرد، وەهەوڵی دا پەیوەندی بەهێز لەگەڵ ئنگلیزدا دروست بكات بەمەبەستی هاوكاریكردنیان لە دژی تورك‌و فارسەكان. (17) بەڵام دواتر سمكۆ هەڵوێستەكانی خۆی لەمەڕ بەریتانیاو فریودانی كورد‌و هاوكاری نەكردنەكانی بۆ بزووتنەوەی نەتەوایەتی كورد‌و بەتایبەتیش لە باشووری كوردستان دا خستەڕوو، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ئەحمەد تەقیدا. (18)
ئەم بارودۆخەی ژیانی سمكۆو هەوڵەكانی بەپێی هەڵبەزو دابەز لە دەسەڵاتیدا ڕوویداوە، كە ئەمەش بەئاشكرا لە بەڵگەنامەكانی بەریتانیادا ئاماژەی پێكراوە‌و تێیدا هاتووە: "سمكۆ ڕەهبەرێكی كوردی بەناوبانگە، ساڵ‌و نیوێك دەبێت ناوی زۆر لەناو ناواندا نەماوە، بەڵام هەرچۆنێك بێت هەموو كات لەوانەیە بێتەوە مەیدان‌و هێندەی شێخ محمود لەسلێمانی‌و باشوور گێرمەو كێشە بۆ حوكمەتی ئێران‌و تەنانەت عێراقیش دروست بكات".(19)
هەروەك لە بەڵگەنامەی بەریتانیەكاندا پێشبینی كرابو‌و ‌وئاماژەی بۆكراوە، دەبینین دوای دوو ساڵێك، سمكۆ هاتەوە مەیدانی خەبات‌و لەساڵی 1923دا چوو بۆ سلێمانی‌و سەردانی شێخ محمودی كرد بۆ باس‌و مەسەلەكان‌و ستراتیژیەتێكی هاوبەش بۆ بزووتنەوەی كوردایەتی لە كوردستاندا. (20) بەڵام دوای ئەوەی ئێران لەسەر داوای توركیا بڕیاری لێبوردن دەردەكات‌و لەساڵی 1924دا جێبەجێی دەكات، دوای ساڵێك سمكۆ بەخۆیی‌و چەكدارەكانیەوە دەگەڕێتەوە نێوچەكانی خۆیان‌و لە (چەهریقە) نیشتەجێ‌ دەبێت. (21)
لەڕاستی دا ئەمەش لەئاكامی سیاسەتی تاكتیكی ڕۆژی ڕەزاشای پەهلەوی بوو، بۆ هێمن ڕاگرتنی ئاسایشی نێوخۆی ووڵات‌و تا خۆ قایم كردن‌و جێگیربوونی، ئینجا یەكلایی كردنەوەی نەیارو پاراستنی یەكپارچەیی خاكی ئێران، وەك چۆن دەبینین لەدواتردا بەرامبەر بە سمكۆ هەر وایكرد.
دواتر سمكۆ لە ساڵی 1928 جارێكی دیكە گەڕایەوە بۆ باشووری كوردستان‌و دەوڵەتی بەریتانیش داوای لە حكومەتی عێراق كرد كەوا هاوكاری ئێران بكات بۆ لە نێوبردنی سمكۆ، بۆیەش هەندێك وای بۆ دەچن كە كوژرانی سمكۆ دەستی بەریتانیەكانیشی تێدا بێت. وە لە مایسی 1928دا ناچاركرا خاكی عێراق بەجێبهێلێت، وە ڕووی لە توركیاكرد، بەڵام ئەوانیش ڕێگایان لێگرتوو بەناچاری‌و بە زۆری هێز گەڕایەوە نێوچەكانی پێشووی خۆی لە عێراقدا، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات لەم قۆناغەدا سمكۆ لە هەڵومەرجێكی زۆر ناخۆشدا بووە، چونكە هەرسێ‌ دەوڵەتی توركیا‌و عێراق‌و ئێران دژایەتیان كردووەو لەدژی وەستاون. (22)
دواتر ئێران وای بەباشتر زانی سمكۆ بگەڕێتەوە بۆ ئێران، لە ڕاستیشدا ئەمە بۆ لەناوبردنی بوو، بەڵام سەرەتا كەسێكیان بەناوی (تەیمور ئاغا) ناردە لایی‌و بەڵێنیان بۆ ناردبوو كەوا پارێزراودەبێت گەر بە هێمنی لەنێوچەكانی خۆیاندا دابنیشێت، وە بۆ زیاتر بڕواهێنان بە سمكۆ بڕیارێكی لێخۆشبوونیشیان لە نێو قورئانێكدا بۆ ناردبوو تا پێوەی فریوی بدەن، بەمەش سمكۆ فریوی خواردوو لەهەمان كاتیشدا هیچ ڕێگایەكی دیكەی لەبەردەمدا نەمابۆوە بۆ خۆ دەربازكردن، بۆیە بەناچاری دەگەڕێتەوە بۆ ئێران.\(23)
پاشان بەفێڵی بینینی ڕەزاشا‌و گفتوگۆ بانهێشتی دەكەن بۆ شاری شنۆو سەرەنجام لەلایەن سوپای ئێرانەوە بە فەرمانی ڕەزاشا لە ڕۆژی (20/7/1930) (24) ، تیرۆر دەكرێت‌و كۆتایی بەخۆیی‌و شۆڕش‌و ڕاپەڕینەكانیشی دەهێنن.
سێیەم
هۆكارە نێوخۆیی‌و دەرەكیەكانی شكستی شۆڕش‌و ڕاپەڕینەكانی سمكۆ
یەكەم: هۆكارە نێوخۆییەكان:
1- سمكۆ هەرچەندە ناسراوترین كەسایەتی بوو لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان دا، بەڵام خاوەن ڕێكخراوێكی سیاسیی‌و كۆمیتەیەكی سیاسیی نەبوو، تا بەیەكەوە كارەكان ببەن بەڕێوە، بەڵكو هەرخۆی سەركردەو بەرنامەدانەرو نەخشەدانەری شۆڕش‌و ڕاپەڕینەكانی بوو.
2- هەروەها هێزە چەكدارەكانی سمكۆ هێزێكی ڕێكخراو نەبوون بەدیسپلینی سەربازی‌و دوای گرتنی نێوچەیەك نەیان دەتوانی پارێزگاری لێبكەن‌و بەڕێك‌و پێكی بیبەن بەڕێوە. (25)
3- بناغەی شۆڕشەكەی لەسەر بنەمایەكی پتەوو لەسەر بیری نەتەوایەتی پێك نەهێنابوو، وە هەموو ئەوانەشی لەگەڵیدا بوون زۆربەیان زیاتر بەنا بەدڵی بوو، وەكاتێك هەڵێكی دیكەیان بۆ هەڵكەوتایە جێیان دەهێشت.
4- وە كوژرانی مارشمعون لە ساڵی 1918 بەدەستی سمكۆ بە هاندانی ئێران، بووە مایەی ئاژاوەی نێوخۆیی‌و دژایەتی ئاسووریەكان بۆیی‌و لاوازكردنی.(26)
5-وە پێمان وایە هۆكارێكی دیكە بۆ لاواز نیشاندان‌و بە خراپ لەسەر كەوتنی، ئەوە بوو كە سمكۆ خەباتی بەردەوامی نەتەوەیی‌و ئاگری تۆڵە لە جوڵانەوەكەیدا تێكەڵ بەیەك بوو بوون، بەهۆی ئەو زوڵمە بەردەوامانەی لەبەرامبەر بنەماڵەو خۆیدا كرابوو بەردەوامیش هەوڵی لەناوبردنیان دەدا.
6- هەروەها پێویستە باری كۆمەڵایەتی ئەوقۆناغەی كوردستان بەگشتی لەبەرچاوبگرین، بەتایبەتی زاڵبوونی هەستی هۆزایەتی‌و نێوچەگەرێتی‌و یەكنەگرتنی سەرانی كورد دژ بەداگیركەران‌و هەریەكە‌و بەجیا‌و بەبیری جیا هەوڵی دەدا، لەم نێوەندەشدا سمكۆ لێی بەدەر نەبووە‌و تەواو لەم چوارچێوەیەدا قەتیس ماوە.

دووەم: هۆكارە دەرەكییەكان:
1- ئینگلیزەكان بەهیچ شێوەیەك هاوكاری سمكۆیان نەكرد‌و بەڵكو بەپێچەوانەوە یارمەتی زۆری ڕەزا شایان دا تا بتوانێ‌ دەسەڵاتی بەسەرئێراندا بسەپێنێ‌‌و نێوچە كوردیەكانیش كۆنتڕۆڵ بكات‌و بەرژەوەندیەكانی بەریتانیاش لە ئێراندا بپارێزێت.(27) .
2- بەهەمان شێوە سمكۆ ئومێەكانی خۆشی لەسەر هاوكاری سۆڤیەتیەكاندا بنیات نابوو، لە ساڵانی بەر لەجەنگی یەكەمی جیهانی‌و ساڵانی جەنگ‌و دواتریش، بەڵام هیچ كات سۆڤیەت ئامادەنەبوو هاوكاری ڕاستەقینەی سمكۆ‌و بزووتنەوە نەتەوایەتیەكانی كورد بكات، چونكە وەك بۆمان دەردەكەوێت سۆڤیەت زیاتر پاڵپشتی دەوڵەتەكانی ئێران‌و توركیا بووە بۆ زیاتر بەدەستهێنانی بەرژەوندیەكانی خۆی، بۆ وێنە باڵیۆزی روسیا بەتوندی ڕەخنەی لە توركیا گرتووە، كاتێك توركیا داخوازی ئێرانی لەمەڕ بەدەستەوەدانی سمكۆ جێبەجێ‌ نەكردووە. (28)
وە سمكۆ سەرەتا زۆر لەژێر كاریگەری عەبدولڕەزاق بەدرخاندا بوو بۆ باوەڕبوونی بە ڕووسیا، هۆی ئەم باوەڕبوونەی عەبدولڕەزاقیش بە ڕووسەكان، (د.كەمال عەلی) لە گۆڤاری (چوار چرا) دا وتوویەتی: " هۆی پەیداكردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕووسدا ئەوە بووە كە كورد لەڕێگەی ڕووسەكانەوە ئەتوانێت ڕزگاری بێت‌و هەوڵی ئەوەی ئەدا سوود لەو ناكۆكیەی كە لە نێوان ڕوس‌و توركەكانی عوسمانیدا هەبوو بۆ سوودی كورد بەكاری بێنن".(29)
وەپێویستە ئەوەش بخەینەڕوو كەوا (د.كەمال عەلی) لەم دواییانە ئەوەی بە ڕاشكاوانە خستەڕوو، كەوا سۆڤیەت‌و ڕووسەكان زیاتر تێڕوانینیان بۆ بەرژەوەندیە باڵاكانی خۆیان بووەو هەروەها لەلایەنی پەیوەندی هەڵپەرستانەوە لە دۆزی كورد‌و شۆڕش‌و ڕاپەڕینەكانیان ڕوانیوە. (30) ئەمەش لەكاتی خۆیدا كاریگەری خراپی كردە سەر سمكۆ‌و هاوكاری نەكردنی كوردو ناسینی كێشەی كورد وەك كێشەیەكی نێوخۆیی ئەو ووڵاتانەی كوردستانیان بەسەردا دابەشكراوەو داگیریان كردووە.
بۆیە ئەم هۆكارانەو چەند هۆكارێكی دیكەش بوونە هۆی لەنێوبردنی سمكۆ‌و كۆتایی هاتن بەگیانی‌و شۆڕشەكەشی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا.

ئەنجام
لە دووتوێی ئەم توێژینەوەیەدا بەچەند خاڵێكی سەرەكی گەیشتین، لێرەدا وەك ئەنجامی توێژینەوەكەمان دەیانخەینەڕوو، گرنگترینیان بریتیین لە:

1- سمكۆ لە تەمەنی 20 ساڵیدا بۆتە سەرۆكی هۆزی شوكاك، بەڵام لاوێكی چاڵاك‌و لێهاتوو بووەو هەرلە تەمەنی منداڵیەوە دووچاری ژیانێكی سەخت بۆتەوە.
2- چەند هۆكارێك بوونە هۆی زیاتر ناووناوبانگ دەركردنی سمكۆ، هەم لەئێران‌و هەمیش لە بەشەكانی دیكەی كوردستاندا، وەك بەهێزی هۆزی شكاك‌و خزمایەتی‌و پەیوەندی كۆمەڵایەتی لەگەڵ سەید تەها‌و یاخی بوونە بەردەوامەكانی لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێرانی.
3- یەكێك لەهۆ پاڵنەرە سەرەكیەكانی هەڵایسانی شۆڕش‌و ڕاپەڕینەكانی سمكۆ، وێڕای زوڵم‌و ستەمەكانی دەسەڵاتدارانی ئێرانی‌و دژایەتیە بەردەوامەكانیان بۆ كورد‌و نەسەلماندنی مافەكانیان، لەهەمان كاتدا كوژرانی (جەعفەر ئاغای شكاك) برا گەورەكەی سمكۆ، دەكرێت بەخاَڵی سەرەكی وروژێنەری دابنرێت بەرامبەر بە دەسەڵاتدارانی ئێرانی. هەربۆیەش لە ساڵانی (1919-1930) خەباتی ڕزگاریخوازی گرتەئەستۆ بەئامانجی بەدەست هێنانی سەربەخۆیی.
4- سمكۆ هەرچەندە ناسراوترین كەسایەتی بوو لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا، بەڵام خاوەن ڕێكخراوێكی سیاسیی‌و كۆمیتەیەكی سیاسیی نەبوو، تا بەیەكەوە كارەكان ببەن بەڕێوە، بەڵكو هەرخۆی سەركردەو بەرنامەدانەرو نەخشەدانەری شۆڕش‌و ڕاپەڕینەكانی بوو. وە پێمان وایە هۆكارێكی دیكە بۆ لاواز نیشاندان‌و بە خراپ لەسەر كەوتنی، ئەوە بوو كە سمكۆ خەباتی بەردەوامی نەتەوەیی‌و ئاگری تۆڵە لە جوڵانەوەكەیدا تێكەڵ بەیەك بوو بوون، بەهۆی ئەو زوڵمە بەردەوامانەی لەبەرامبەر بنەماڵەو خۆیدا كرابوو بەردەوامیش هەوڵی لەناوبردنیان دەدا. جگەلەمانەش لەهەندێك ڕووەوە بناغەی شۆڕشەكەی لەسەر بنەمایەكی پتەوو لەسەر بیری نەتەوایەتی پێك نەهێنابوو. ئەمانەش خاڵی هەرەلاوازی شۆڕشەكەی بوون.
لیستی سەرچاوەكان
یەكەم: كتێبە كوردیەكان:
ئەفراسیاو هەورامی (دكتۆر):
1- كورد لە ئەرشیفی رووسیا‌و سۆڤیەت دا، پێدا چوونەوەی كوردیەكەی: مستەفا غەفوور، چ1، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، دەزگای توێژینەوەو بڵاوكردنەوەی موكریانی، 2006.
دیڤید ماكداوڵ:
2- مێژووی هاوچەرخی كورد، و. ئەبوبەكر خۆشناو، چ1، ب2، سلێمانی، 2002.
شێخ لەتیفی حەفید:
3- یاداشتەكانی شێخ (لگیف)ی حەفید لەسەر شۆڕشەكانی شێخ محمود، ئامادەكردنی: كەمال نوری مەعروف، چ1، دهۆك، 1995.
صالح محەمەد ئەمین:
4- كوردو عەجەم، مێژووی سیاسیی كوردەكانی ئێران، چ1، بەغدا، 1992.
عەلائەدین سەجادی:
5- مێژووی ڕاپەڕینەكانی كورد.
كەمال مەزهەر(دكتۆر):
6- كورد‌وكوردستان لە بەڵگەنامە نهێنیەكانی حكومەتی بەریتانیادا، ئا. عەبدولڵا زەنگەنەو شەهلا تاهیر حەیدەری، ب1، چ1،چاپخانەی گرین گالۆری، لوبنان، 2008.
7- كوردستان لە ساڵەكانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا، چاپخانەی كۆڕی زانیاری كورد-بەغدا، 1975.
كریس كۆچێرا:
8- كورد لەسەدەی نۆزدەو بیستدا، و.حمە كەریم، چ1، سلێمانی، 2003.
محمد رسوڵ هاوار:
9- سمكۆ (ئیسماعیل ئاغای شكاك)‌و بزووتنەوەی نەتەوایەتی كورد، چ2، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2005.
جەلیلی جەلیلی :
10-بوژانەوەی رۆشنبیری ‌و نەتەوەیی كورد) كۆتایی سەدەی نۆزدەیەم – سەرەتایی سەدەی بیستەم ، سلیمانی 2000.
هۆشمەند عەلی مەحمود شێخانی:
11- عەبدوڵڕەحمان قاسملوو ژیان‌و ڕۆڵی سیاسیی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورددا، چ1، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2007.
یاسین سەردەشتی(دكتۆر):
12-كوردستانی ئێران، دەزگای چاپ‌و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2003.

دووەم: كتێبە عەرەبیەكان:
ای.ام هاملتون:
13-گریق فی كردستان، ت.جرجیس فتح اللە، بغداد، 1973.
أحمد عبدالقادر الشاژلی (الدكتور):
14- الاغتیالات السیاسیە فی ایران، گ1، العربی للنشر و التوزیع، القاهرە، 1997.
حامد محمود عیسی(الدكتور):
15- القچیە الكردیە فی تركیا.
كمال مڤهر احمد (الدكتور):
16- دراسات فی تأریخ ایران الحدیپ و المعاصر، بغداد، 1985.

سێیەم: محاچرات:
كەمال عەلی محەمەد (دكتۆر):
17- محاچرەی تایبەت لەسەر هەڵوێستی سۆڤیەت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا بەرامبەر بە دۆزی كورد، خوێندنی باڵا/ دكتۆرا، زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان، بەشی مێژوو، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی (17/12/2008)، كاتژمێر 9 بۆ 11ی سەر لەبەیانی.

پەراویًزەكان :
( ) لەڕاستیدا بەتەواوەتی مێژووی ساڵی لەدایك بوونی سمكۆ نەزانراوە، بەڵكو ساڵی جۆراوجۆری نزیك بەیەك دانراوە، وەك: هەندێك پێیان وایە ساڵی 1889یان 1887 ویان 1875 كە لەسەرەوەش ئاماژەمان پێیداوە بەپێی زانیارییەكانی د.جەمال نەبەز لە كتێبی: كوردستان‌و شۆِڕشەكەی، بۆزیاتر بڕوانە: (محمد رسوڵ هاوار: سمكۆ (ئیسماعیل ئاغای شكاك)‌و بزووتنەوەی نەتەوایەتی كورد، چ2، چاپخانەی شڤان، سلێمانی، 2005، ل255-257).
(2) عەلائەدین سەجادی: مێژووی ڕاپەڕینەكانی كورد، ل164.
(3) صالح محەمەد ئەمین: كوردو عەجەم، مێژووی سیاسیی كوردەكانی ئێران، چ1، بەغدا، 1992، ل336-338.
(4) كریس كۆچێرا: كورد لەسەدەی نۆزدەو بیستدا، و.حمە كەریم، چ1، سلێمانی، 2003، ل53، 56.
(5) ای ام هاملتون: گریق فی كردستان، ت.جرجیس فتح اللە، بغداد، 1973، ص127.
(6) بڕوانە: یاداشتەكانی شێخ (لگیف)ی حەفید لەسەر شۆڕشەكانی شێخ محمود، ئامادەكردنی: كەمال نوری مەعروف، چ1، دهۆك، 1995، ل77.
(7)جەلیلی جەلیلی : بوژانەوەی رۆشنبیری ‌و نەتەوەیی كورد) كۆتایی سەدەی نۆزدەیەم – سەرەتایی سەدەی بیستەم ، سلیمانی 2000 ل 135 .
(8) محمد رسوڵ هاوار: س.پ، ل261-262.
(9) عەلائەدین سەجادی: س.پ، ل164-165.
(10) د.كەمال مەزهەر: كوردستان لە ساڵەكانی جەنگی یەكەمی جیهانیدا،چاپخانەی كۆڕی زانیاری كورد-بەغدا، 1975، ل53.
(11) د.حامد محمود عیسی: القچیە الكردیە فی تركیا، ص146-148.
(12) د.یاسین سەردەشتی: كوردستانی ئێران، دەزگای چاپ‌و پەخشی سەردەم، سلێمانی، 2003،ل37.
(13) نەوشیروان مستەفا / چەند لاپەرەیەك لەمێژووی ڕۆژنامەوانی ساڵانی نێوان دوو جەنگی جیهانی بەرگی دووەم ، 2002 سلێمانی ل 23.
(14) تەنها لاپەرەی یەكەمی ژمارەی یەكەمی لەكتێبی (محمد تمدن) اوزاع ایران درجنگ اول یاتاریخ / تهران چاپ اسلامیە 1350 .
(15) د. كەمال مەزهەر: كورد‌وكوردستان لە بەڵگەنامە نهێنیەكانی حكومەتی بەریتانیادا، ئا. عەبدولڵا زەنگەنەو شەهلا تاهیر حەیدەری، ب1، چ1،چاپخانەی گرین گالۆری، لوبنان، 2008، ل131.
(16) دیڤید ماكداوڵ: مێژووی هاوچەرخی كورد، و. ئەبوبەكر خۆشناو، چ1، ب2، سلێمانی، 2002، ل450-451.
(17) عەلائەدین سەجادی: س.پ، ل170-171.
(18) بۆ زیاتر بڕوانە: (محمد رسوڵ هاوار: س.پ، ل311-320).
(19) د. كەمال مەزهەر: كورد‌وكوردستان لە بەڵگەنامە نهێنیەكانی حكومەتی بەریتانیادا،ل143-144.
(20) بۆ زیاتر بڕوانە: محمد رەسوڵ هاوار: س.پ، ل580-601.
(21) كریس كۆچێرا: س.پ، ل104.
(22) صالح محمد ئەمین: س.پ، ل392.
( ) محمد رەسوڵ هاوار: س.پ، ل641-642، عەلائەدین سەجادی: س.پ، ل176.
(23) محمد رەسوڵ هاوار: س.پ، ل645. بەڕاستی پێویستە لێرەدا لە حاست سیاسەتە فێڵاویەكانی حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی ئێران بەرامبەر بە كەسایەتی‌و سەركردەكانی كورد هەڵوەستەبكەین‌و ئەوە بەبیرخۆماندا بهێنینەوە، كەوا دوای 59 ساڵ هەمان سیناریۆی سیاسیی لە ئێراندا دووبارە بۆوە، وەك كاتێك لە 13/7/1989 د.عەبدولڕەحمان قاسملوو لەلایەن كۆماری ئیسلامی ئێران لە ڤیەننای پێتەختی نەمسا تیرۆركرا، كە ئەمەش دووبارە بوونەوەی مێژووە لە ئێران بەرامبەر بەكورد، چونكە هەردوو كارەساتەكەی سمكۆ‌و قاسملوو زۆر لێك دەچن كە بەفێڵ بانگهێشت كران‌و كۆژران، بەتایبەتی كە قاسملوو لە ساڵی تیرۆركردنی سمكۆدا 1930 لەدایك بووە‌و لە هەمان مانگی كوژرانی ئەویشدا (مانگی 7) تیرۆركرا، بۆ زیاتر بڕوانە: (هۆشمەند عەلی مەحمود شێخانی: عەبدوڵڕەحمان قاسملوو ژیان‌و ڕۆڵی سیاسیی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورددا، چ1، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، 2007)، هەروەها بۆ زیاتر لە بارەی تیرۆرە سیاسیەكانی ئێران بڕوانە: (د.أحمد عبدالقادر الشاژلی: الاغتیالات السیاسیە فی ایران، گ1، العربی للنشر و التوزیع، القاهرە،1997).
(24) صالح محمد امین: كوردو عەجەم، ل359، 365، 340-341.
(25) محمد رسوڵ هاوار: س.پ، ل387، 559-560.
(26) د.كمال مڤهر احمد: دراسات فی تأریخ ایران الحدیپ و المعاصر، بغداد، 1985، ل252.
(27) بۆ زیاتر بڕوانە: (د. ئەفراسیاو هەورامی: كورد لە ئەرشیفی رووسیا‌و سۆڤیەت دا، پێدا چوونەوەی كوردیەكەی: مستەفا غەفوور، چ1، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، دەزگای توێژینەوەو بڵاوكردنەوەی موكریانی، 2006، ل32-40).
(28) وەرگیراوە لە: (محمد رسوڵ هاوار: س.پ، ل307).
(29) د.كەمال عەلی: محاچرەی تایبەت لەسەر هەڵوێستی سۆڤیەت لە ڕۆژهەڵاتی كوردستاندا بەرامبەر بە دۆزی كورد، خوێندنی باڵا/ دكتۆرا، زانكۆی سلێمانی، كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان، بەشی مێژوو، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێكەوتی (17/12/2008)، كاتژمێر 9 بۆ 11ی سەر لەبەیانی.

ثيَشةكى

يةكيَك لة لاثةرِة طرنطةكانى بزووتنةوةى كوردايةتى لة رِؤذهةلآتى كوردستاندا، جوولآنةوةكةى سمكؤى شكاكء شؤرِشةكانيةتى بةرامبةر بة دةسةلآتدارانى ئيَرانى بة دريَذايى سالآنى 1905-1930.

ئامانج لةم تويَذينةوةية دةست نيشانكردنى هؤكارةكانى دةركةوتنى سمكؤء هةروةها ئامانجمان تيَرِوانينة لة ئاراستةكردنى ئةو ئةنجامانةى كة لةئةنجامى هةولَةكانى سمكؤو هةلَةكانيةوة لةماوةى بزووتنةوةكانى دا كةوتنةوة.

ويَرِاى بينينى ضةند سةرضاوةيةكى جؤراوجؤر، بةلاَم ئةوةى كة زياتر سوودمان ليَيان بينيوة كتيَبةكانى (محمد رسولَ هاوار: سمكؤ (ئيسماعيل ئاغاى شكاك)ء بزووتنةوةى نةتةوايةتى كورد، صالح محةمةد ئةمين: كوردو عةجةم، ميَذووى سياسيى كوردةكانى ئيَران) ء ضةند سةرضاوةيةكى ديكةش.

لةم تويَذينةوةيةدا رِيَبازى هةلَيَنجانى زانيارييةكانمان طرتؤتةبةر لةسةرضاوة زانستييةكانداء ويَرِاى ليَك بةستنةوةيان بةيةكترى، هةولَمانداوة سةرنجء تيَبينييةكانمان بةشيَوةيةكى زانستييانة بخةينةرِوو.

تويَذينةوةكةمان جطة لة ثيَشةكى، لة سىَ تةوةرى سةرةكى ثيَكهاتووة، لة تةوةرى يةكةمدا باسيَكمان خستؤتةرِوو دةربارةى كةسيَتى سمكؤء هؤكارةكانى دةركةوتنى. وة لة تةوةرى دووةم: هؤكارةكانى بةرثاكردنء شؤِرِشةكانى سمكؤء تةوةرى سيَيةمء كؤتايش تايبةتة بة هؤكارة نيَوخؤيىء دةرةكيةكانى شكستى شؤرِشء رِاثةرِينةكانى سمكؤ.

لة كؤتايشدا ئةنجامء ليستى سةرضاوةكانمان خستؤتةرِوو، كة لةتةواوى ئةم تويَذيينةوةيةدا ثىَى طةيشتووين.


 


يةكةم

كةسيَتى سمكؤء هؤكارةكانى دةركةوتنى:

ئيسماعيل ئاغاى شكاك (سمكؤ) سالَى(1875)(1) ، لة دايك بووة، كورِى محةمةد ئاغاية لة هؤزى شكاك، باوكى سةرؤكى هؤز بووةء ناوو ناوبانطى لة ئةستةمبؤلَء تاراندا دةركردبوو، دواى مردنى باوكى برا طةورةكةى (جةعفةر ئاغاى شكاك) دةسةلآت دةطريَتة دةستء ثاشان بةثيَى ثيلانيَكى دوذمنانى لة سالَى 1895 لة ناودةبريَت، ئةمةش وا دةكات رِاستةخؤ سمكؤ بيَتة شويَنى. (2) واتة لة تةمةنى 20 سالَيدا بؤتة سةرؤكى هؤزى شكاك، بةلآم لاويَكى ضالآكء ليَهاتوو بووةو هةرلة تةمةنى مندالَيةوة دووضارى ذيانيَكى سةخت بؤتةوة.

هةروةها سمكؤ بةهيَزترين كةسايةتى نيَو هؤزى شكاك بوو، دواى وةرطرتنى سةرؤكايةتى هؤزةكةى لة ثةلاماردانى دةولَةتى قاجاريدا بةردةوام بوو، ئةمةش وايكردبوو ذمارةيةك لاوى ئازاو بويَر لة دةورى كؤببنةوةو ثشتيوانى ليَبكةن، وة لةوانةشة شويَنى جوطرافياو ديالةكتيكى زمانء ثةيوةندى باشى لةطةلَ كةسايةتييةكانى كوردى كرمانشانء سنةو عيلامء سةرؤك هؤزةكانى ديكةى كورددا، رِؤلَى باشيان هةبوو بيَت لة ثيَطةى هيَزو دةسةلاَتيةوة. (3)

 

سمكؤى شكاك

رِؤلَى لة بزووتنةوةى كوردايةتيى رِِؤذهةلآتى كوردستاندا

1918-1930

كةسيَتى سمكؤ بةزؤر شيَوةو لة زؤريَك لة سةرضاوة ميَذوويةكاندا بة شيَوازى جؤراو جؤر باسى ليَوةكراوة، هةرضةندة ئيَرانييةكانء توركةكان بة تالآنضىء رِيَطر ناوى دةبةن، بةلآم لة رِاستيدا مرؤظيَكى نةتةوة ثةروةر بووة، وة لة قؤناغء سةردةمى خؤيدا كةسايةتييةكى نويَخوازبووة. (4) بؤية دةبينين هةريةكة لةنةيارو دؤستانى كورد بةجؤرىَ باسيان ليَوةكردووة، كة هةنديَك وةك رِيَطرو هةنديَكى ديكةش وةك شؤرِشطيَرِو نةتةوة ثةروةر وةسفيان كردووة، بؤ ويَنة: هاملَتؤن دةلَيَت: " سمكؤ ناودارترين كةسى شؤرِشطيَرِى كوردستانة".(5)

شيَخ لةتيفى حةفيديش لةبارةيةوة نوسيويَتى: " كةسيَكى ضالآكء ووريا بوو، لة جةنطدا كةسيَكى بةتواناو ليَهاتوو بوو، دةيويست دةولَةتيَكى كوردى دابمةزريَنىَء دذى داطيركارىء تالآنضيَتى بوو، لةرِووى دبلؤماسيةوة كةسيَكى بةتوانابوو، هةميشة ثةيوةندى باشى هةبووةء كؤبوونةوةى دةكردو لةوسةرؤكانة بوو قةد بيرى لةوة نةكردؤتةوة كة وولآتةكةى بة ثارة بفرؤشىَ يان حةز لة ثايةى بةرز بكات".(6)

لة رِاستيدا ضةند هؤكاريَك بوونة هؤى زياتر ناووناوبانط دةركردنى سمكؤ، هةم لةئيَرانء هةميش لة بةشةكانى ديكةى كوردستانيشدا، كة طرنطترينيان بةكورتى ئةمانةن:

1- بةهيَزى هؤزى شكاك لة قؤناغة ميَذوويةكانى ئيَرانء هةولَةدذايةتية بةردةوامةكانيان بؤ ثاراستنى مالَء مولَكةكانيان لةدةست قاجارةكان، ئةمةش زياتر بؤ سمكؤ طرنطيةكةى دةركةوت كاتيَك بوو بة سةرؤكى هؤزةكةيان.

2- رِووداوةكانى سةرةتاى سةدةى بيستةم لة ئيَرانء نيَوضةكة، وة هاتنى عةبدولرةزاق بةدرخان بؤلايىء بةيةكةوة كاركردن بؤ يةك ئامانجى هاوبةش بةبرةودان بةضالآكى رِؤشنبيرى لة رِؤذهةلآتى كوردستاندا. بةتايبةتى دواى ئةوةى سالَى 1913 لة شارى (خؤى) سمكؤ  بةهاوكارى عبدالرزاق بةدرخان يةكةم خويندنطاى بؤ مندالاَنى شارةكة كردةوةكةء 30 مندالَى كورد تيَيدا دةيان خويَند ، خةرجى خويَندنطاكةش لةسةر ئةركى دانيشتوانى ناوضةكة بوو. هةروةها روسةكانيش هاوكارى فةرهةنطيان دةكردء زمانى روسيش تيَيدا دةخويَندرا. (7)

3- كاتيَك سمكؤ بوو بةزاواى سةيد تةهاء خوشكةكةى خواست، زياتر ناوبانطى دةركرد، ضونكة نةك تةنها لةبةرئةوةى سةيد تةها شؤرِشطيَرِبوو، بةلَكو كةسايةتييةكى ئايينى بةهيَزيشى هةبوو، ئةم ثةيوةندية كؤمةلآيةتية- خزمايةتيةى لةطةلَياندا زياتر وايكرد سمكؤ لة زؤربةى نيَوضةكانى كوردستان ناودةربكاتء بناسرىَ.

4- هؤكاريَكى ديكةش بيَلايةنى سمكؤ بوو لة رِووداوةكان دواى كشانةوةى هيَزةكانى رِووسيا لة سالَى 1917ء ثاشان خؤى سازدا بؤ هةلآيسانى شؤرِش لة دذى قاجارييةكاندا. (8)

 

دووةم:

هؤكارةكانى بةرثاكردنء شؤِرِشةكانى سمكؤ

ثيَويستة رِاشكاوانة ئةوة بخةينة رِوو يةكيَك لةهؤ ثالَنةرة سةرةكيةكانى هةلآيسانى شؤرِشء رِاثةرِينةكانى سمكؤ، ويَرِاى زولَمء ستةمةكانى دةسةلآتدارانى قاجارىء دذايةتية بةردةوامةكانيان بؤ كوردء نةسةلماندنى مافةكانيان، لةهةمان كاتدا كوذرانى (جةعفةر ئاغاى شكاك) برا طةورةكةى سمكؤ، دةكريَت بةخالَى سةرةكى وروذيَنةر دابنريَت بةرامبةر بة دةسةلآتدارانى ئيَرانى، بؤيةش بةردةوام لة ضاوةرِوانى دةرفةتيَكدا بوو تا لةرِيَيةوة رِقء قينةء تؤلَةى بنةمالَةكةيانيان ليَبكاتةوة. (9)

يةكيَك لةودةرفةتانةى بؤ سمكؤ هاتة ثيَشةوة هةلآيسانى جةنطى يةكةمى جيهانى (1914-1981) بوو، كةوا زياتر بارودؤخى رِؤذهةلآتى كوردستانى ثيَوة تيَكضوو، ضونكة يةكيَك لة رِووداوة هةرةطرنطء ضارةنوسازةكانى سةرةتاى سةدةى بيستةم، هةلآيسانى يةكةمين جةنطى جيهانى بوو، كة لةء سةردةمةدا طةلى كورد لةنيَوان هةردوو حكومةتى عوسمانىء قاجاريدا دابةشكرابوو، هةربؤية دوابةدواى بةشداريكردنى دةولَةتى عوسمانىء تيَوةطلانى لةوشةرِةدا، ئاطرى شةرِ بؤ نيَو كوردستان تةنيةوة، لةم رِووةوة (لازاريَف) دةلَيَت "لةرِاستيدا دةنطى يةكةم تةقةى شةرِ لةرِؤذهةلآتى نزيكدا لةكوردستانى ئيَران بةرزبؤوة نةك لةدةرياى رِةشدا".(10)

بةمةش سمكؤ سةرةتا هةولَى دا لة رِيَطةى برةودان بة شؤرِشةكانى كوردةوة ئاطرةكة خؤشتر بيَتء ثاشان رِؤذهةلآتى كوردستانيش ئازاد بكةن، بؤيةش كاتيَك لةثالَ ئةم بارودؤخانةدا شؤرِشيَكى كورد لة بةتليس سةر هةلَدةدات بةبةشدارىء سةركردايةتى ذمارةيةك لة سةركردة ديارةكانى كورد لةوانة: عبدالرزاق، يوسف كامل، شيَخ تةها، سمكؤش بةشدار دةبيَت تيايدا، وة ثاشان شؤرِشةكة فراوان بوو و سةرةتاش سةركةوتنى باشى بةدةست هيَنا، كة توانرا طةمارؤى شارى بةتليس بدريَتء ثاشان بضنة ناويةوة، بةلاَم نةتواندرا لةناوى دا بميَننةوة بةهؤى هاتنى يارمةتى سةربازى زؤرى تورك بؤ نيَوضةكة، لة كاتيَكدا هيَزةكانى كورد لةرِووى ضةكء رِيَكخستنةوة لاوازبوو، بةمةش توركةكان توانييان شؤرِشةكة لةناوببةنء هةروةها ئةوثةرِى توندو تيذىء سزادانيان ثةيرِةوكردوو بةشيَكيش لة سةركردةكانى شؤرِششيشيان لة سيَدارةدا، ئةمةش بووة هؤى ئةوةى كة طةلى كورد لةناوضةكانى ديكة بيَزارىء تورِةيي خؤى نيشان بدات بةرامبةر ئةو رِةفتارة ناشيرينانةى كة ئةنجام درا لةلايةن سوثاى توركةوة بةرامبةر شؤرِشطيَرِان. (11)  

بةلآم سمكؤ دواى جةنط لة سالآنى (1919-1930) خةباتى رِزطاريخوازى طرتةئةستؤ بةئامانجى بةدةست هيَنانى سةربةخؤيى.

لةسالَى 1919دا شؤرِشء رِاثةرِينى سمكؤ زؤريَك لة نيَوضةكانى رِؤذهةلآتى كوردستانى طرتةوةء بةشيَكى زؤرى سةرؤك هؤزةكان دايةنة ثالَى، وة نيَوضةيةكى فراوانى رِزطاركرد، هةر لة ورمىَ تا سنوورى توركيا، لة ويَشةوة تا سابلآغء سةقزو بانةش، وة لةوكاتةشدا بةرِيَوةبةرايةتييةكى لةو نيَوضانةدا دامةزراندء شارى ورمىَى كردة نيَوةندى دةسةلآتةكةى، رِؤذنامةيةكيشى بةناوى (رِؤذى كوردء شةوى عةجةم) دةردةكرد وةك ئؤرِطانى دةسةلآتةكةيىء دواتر ئةمة بوو بة رِؤذى كوردء ثاشانيش كورد. (12)

لةدواى ئةو بلاَوكراوةية بزوتنةوة ضةكداريةكةى سمكؤى شكاك لةطةشة كردندا بوو ناوضةيةكى زؤرى كوردستانى ئيَرانى طرتبؤوة دةسةلاَتى خؤى ضةسثاندبوو بؤية لةثالَ ئةو طةشة كردنة سياسىء سةربازية سمكؤ بيرى لةدةركردنى بلاَوكراوةيةكيش كردةوة وةك ثيَويستيةكى طرنط بؤ طةشة ثيَدانى لايةنى فةرهةنطىء رؤشنبيرى ء بيرى نةتةوةى بؤية لةسالَى 1921 دوايى ئةوةى شارى وورمىَى خستة ذيَر دةسةلاَتى خؤى دةستى كرد بةبلاَوكردنةوةى رؤذنامةيةك دوايى ئةوةى محمةد تةمةدونى خاوةنى ضاثخانةى (تةمةدن) رايكرد ء شارى وورمىَى بةجيَهيَشت لةبةر ئةوةى ئازةريةكى شيعةى دذ بةكوردء جولاَنةوةكةى سمكؤ بوو ، لايةنطرانى سمكؤ دةستيان بةسةر ضاثخانةكةدا طرتء ناوةكةيان لة (تةمةدون) كرد بة (غيرات) ئةوجا دةستيان كرد بة دةركردنى رؤذنامةيةك بةناوى (رؤذى كورد – شةور عةجةم) ثاشان كرديان بة (رِؤذى كورد) دوايى تةنها (كورد) محةمةد تورجانى بةرثرسيارى بووة لةسةرةوةى كورد نوسراوة (واعتصموا بحبل اللة جميعا ولا تفرقوا) لةذيَريشةوة دوودةست لةيةكدا وةك نيشانةى يةكيَتى تيَدابىَ وةردةطيرىَ جارى لةهةفتةيةكدا ضاث دةكرىَ لةذيَر رِؤذنامةكةش نوسراوة (رِؤذنامةيَكة سياسى  ادبى ، اخبارى ، سر مقالى ترجمة دكرد بفارسى ، دينوسى كورديك بؤ هةموو كوردان). (13)

هةموو نوسةرانى كورد هةر تةنها ئةوةندةيان لةبةردةستداية لةبارةى ئةو رِؤذنامةيةكة بةميَذووى كؤضى دةرضووة طواية ذمارةى يةكةمى لة 12 ى مانطى شةوالى 1340 بلاَوبؤتةوة كةهةنديَك ثيَيان واية دةكاتة تةمموزى سالَى 1922 ى زانينى بةلاَم نازانرىَ تيراذى ضةند بووةء ضةند ذمارةى لىَ دةرضووة بةكؤتايى هاتنى بزوتنةوة شؤرِشطيَريةكةى سمكؤ كؤتايى بةدةرضوونى رِؤذنامةكةش هات.(14)

ئةم هةولآنةى سمكؤ لةلايةن ئيَرانةوة وا بةسانايى ثةسند نةدةكراو بؤية لةسالَى 1918 لةلايةن (مكرم الملك) حاكمى تةبريَز بؤمبيَك بة شيَوةى ديارييةكى ثيَضراوة دةنيَريَت بؤ سمكؤ بةمةبةستى لةناوبردنى، بؤية كاتيَك زةرفةكة دةكةنةوة بؤمبةكة دةتةقيَتةوةء دةبيَتة هؤى كوذرانى (25) كةس لةثياوةكانىء برينداربوونى ذمارةيةكى لةوةيش ثتر لة دةستء ثيَوةندةكانى. (15)

ثاشانيش كة طؤرِانكارية سياسيىء سةربازييةكان لة ئيَراندا هاتة كايةوة بة دةركةوتنى رِةزاشاى ثةهلةوى، سمكؤ لة هةولَةكانى خؤى بةردةوام بوو بؤ سةردانةنواندن بةرامبةر بة ئيَرانء ثاراستنى سةربةخؤيى كوردستان، وة دةسةلآتةكةشى فراوانكردبوو دةستى بةسةر نيَوضةكانى نيَوان خؤىء سةلَماسدا طرتبوو. (16)

بةلآم دةسةلآتى تؤتاليتاريانةى رِةزاشا بىَ ئاكام نةمايةوة لةسةر سمكؤ، بةلَكو دةسةلآتى سمكؤ ووردة ووردة داية لاوازىء بؤ ماوةيةك لة ضالآكيةكانى وةستا، ضونكة نةيتوانى بةرامبةر هيَرشى ئيَران خؤى رِابطريَتء بؤيةش شارى ورمىَى لةدةستدا كة ضوار سالَ بوو حوكمى تيَدا دةكرد، لة (4/8/1922) هيَزةكانى خؤى كشاندةوة بؤ توركياء دواى كةوتنة داوى سوثاى توركء زةبرليَوةشاندنء زيان ثيَطةياندنيَكى زؤرى طيانىء ماددى توانى خؤى دةربازبكات لةدةستيانء ثاشان خؤى طةياندة باشوورى كوردستانء لة نيَوضةى رِةواندزدا نيشتةجىَ بوو، بةلآم ئةم شكستةى سةرجةم لايةكى طرتةوةء لة رِؤذنامةكانى ئيَراندا بة شيَوازى جيا جيا باسيان ليَوةدةكرد، وةهةولَى دا ثةيوةندى بةهيَز لةطةلَ ئنطليزدا دروست بكات بةمةبةستى هاوكاريكردنيان لة دذى توركء فارسةكان. (17) بةلآم دواتر سمكؤ هةلَويَستةكانى خؤى لةمةرِ بةريتانياو فريودانى كوردء هاوكارى نةكردنةكانى بؤ بزووتنةوةى نةتةوايةتى كوردء بةتايبةتيش لة باشوورى كوردستان دا خستةرِوو، لة ضاوثيَكةوتنيَكيدا لةطةلَ ئةحمةد تةقىدا. (18)

ئةم بارودؤخةى ذيانى سمكؤو هةولَةكانى بةثيَى هةلَبةزو دابةز لة دةسةلآتىدا رِوويداوة، كة ئةمةش بةئاشكرا لة بةلَطةنامةكانى بةريتانيادا ئاماذةى ثيَكراوةء تيَيدا هاتووة: "سمكؤ رِةهبةريَكى كوردى بةناوبانطة، سالَء نيويَك دةبيَت ناوى زؤر لةناو ناواندا نةماوة، بةلآم هةرضؤنيَك بيَت هةموو كات لةوانةية بيَتةوة مةيدانء هيَندةى شيَخ محمود لةسليَمانىء باشوور طيَرمةو كيَشة بؤ حوكمةتى ئيَرانء تةنانةت عيَراقيش دروست بكات".(19)

هةروةك لة بةلَطةنامةى بةريتانيةكاندا ثيَشبينى كرابوء ءئاماذةى بؤكراوة، دةبينين دواى دوو سالَيَك، سمكؤ هاتةوة مةيدانى خةباتء لةسالَى 1923دا ضوو بؤ سليَمانىء سةردانى شيَخ محمودى كرد بؤ باسء مةسةلةكانء ستراتيذيةتيَكى هاوبةش بؤ بزووتنةوةى كوردايةتى لة كوردستاندا. (20) بةلآم دواى ئةوةى ئيَران لةسةر داواى توركيا برِيارى ليَبوردن دةردةكاتء لةسالَى 1924دا جيَبةجيَى دةكات، دواى سالَيَك سمكؤ بةخؤيىء ضةكدارةكانيةوة دةطةرِيَتةوة نيَوضةكانى خؤيانء لة (ضةهريقة) نيشتةجىَ دةبيَت. (21)

لةرِاستى دا ئةمةش لةئاكامى سياسةتى تاكتيكى رِؤذى رِةزاشاى ثةهلةوى بوو، بؤ هيَمن رِاطرتنى ئاسايشى نيَوخؤى وولآتء تا خؤ قايم كردنء جيَطيربوونى، ئينجا يةكلايى كردنةوةى نةيارو ثاراستنى يةكثارضةيى خاكى ئيَران، وةك ضؤن دةبينين لةدواتردا بةرامبةر بة سمكؤ هةر وايكرد.

دواتر سمكؤ لة سالَى 1928 جاريَكى ديكة طةرِايةوة بؤ باشوورى كوردستانء دةولَةتى بةريتانيش داواى لة حكومةتى عيَراق كرد كةوا هاوكارى ئيَران بكات بؤ لة نيَوبردنى سمكؤ، بؤيةش هةنديَك واى بؤ دةضن كة كوذرانى سمكؤ دةستى بةريتانيةكانيشى تيَدا بيَت. وة لة مايسى 1928دا ناضاركرا خاكى عيَراق بةجيَبهيَليَت، وة رِووى لة توركياكرد، بةلآم ئةوانيش رِيَطايان ليَطرتوو بةناضارىء بة زؤرى هيَز طةرِايةوة نيَوضةكانى ثيَشووى خؤى لة عيَراقدا، ئةمةش ئةوةمان بؤ دةردةخات لةم قؤناغةدا سمكؤ لة هةلَومةرجيَكى زؤر ناخؤشدا بووة، ضونكة هةرسىَ دةولَةتى توركياء عيَراقء ئيَران دذايةتيان كردووةو لةدذى وةستاون. (22)

دواتر ئيَران واى بةباشتر زانى سمكؤ بطةرِيَتةوة بؤ ئيَران، لة رِاستيشدا ئةمة بؤ لةناوبردنى بوو، بةلآم سةرةتا كةسيَكيان بةناوى (تةيمور ئاغا) ناردة لايىء بةلَيَنيان بؤ ناردبوو كةوا ثاريَزراودةبيَت طةر بة هيَمنى لةنيَوضةكانى خؤياندا دابنيشيَت، وة بؤ زياتر برِواهيَنان بة سمكؤ برِياريَكى ليَخؤشبوونيشيان لة نيَو قورئانيَكدا بؤ ناردبوو تا ثيَوةى فريوى بدةن، بةمةش سمكؤ فريوى خواردوو لةهةمان كاتيشدا هيض رِيَطايةكى ديكةى لةبةردةمدا نةمابؤوة بؤ خؤ دةربازكردن، بؤية بةناضارى دةطةرِيَتةوة بؤ ئيَران.\(23)

ثاشان بةفيَلَى بينينى رِةزاشاء طفتوطؤ بانهيَشتى دةكةن بؤ شارى شنؤو سةرةنجام لةلايةن سوثاى ئيَرانةوة بة فةرمانى رِةزاشا لة رِؤذى (20/7/1930) (24) ، تيرؤر دةكريَتء كؤتايى بةخؤيىء شؤرِشء رِاثةرِينةكانيشى دةهيَنن.

سيَيةم

هؤكارة نيَوخؤيىء دةرةكيةكانى شكستى شؤرِشء رِاثةرِينةكانى سمكؤ 

يةكةم: هؤكارة نيَوخؤييةكان:

1- سمكؤ هةرضةندة ناسراوترين كةسايةتى بوو لة رِؤذهةلآتى كوردستان دا، بةلآم خاوةن رِيَكخراويَكى سياسيىء كؤميتةيةكى سياسيى نةبوو، تا بةيةكةوة كارةكان ببةن بةرِيَوة، بةلَكو هةرخؤى سةركردةو بةرنامةدانةرو نةخشةدانةرى شؤرِشء رِاثةرِينةكانى بوو.

2- هةروةها هيَزة ضةكدارةكانى سمكؤ هيَزيَكى رِيَكخراو نةبوون بةديسثلينى سةربازىء دواى طرتنى نيَوضةيةك نةيان دةتوانى ثاريَزطارى ليَبكةنء بةرِيَكء ثيَكى بيبةن بةرِيَوة. (25)

3- بناغةى شؤرِشةكةى لةسةر بنةمايةكى ثتةوو لةسةر بيرى نةتةوايةتى ثيَك نةهيَنابوو، وة هةموو ئةوانةشى لةطةلَيدا بوون زؤربةيان زياتر بةنا بةدلَى بوو، وةكاتيَك هةلَيَكى ديكةيان بؤ هةلَكةوتاية جيَيان دةهيَشت.

4- وة كوذرانى مارشمعون لة سالَى 1918 بةدةستى سمكؤ بة هاندانى ئيَران، بووة مايةى ئاذاوةى نيَوخؤيىء دذايةتى ئاسووريةكان بؤيىء لاوازكردنى.(26)

5-وة ثيَمان واية هؤكاريَكى ديكة بؤ لاواز نيشاندانء بة خراث لةسةر كةوتنى، ئةوة بوو كة سمكؤ خةباتى بةردةوامى نةتةوةيىء ئاطرى تؤلَة لة جولآنةوةكةيدا تيَكةلَ بةيةك بوو بوون، بةهؤى ئةو زولَمة بةردةوامانةى لةبةرامبةر بنةمالَةو خؤيدا كرابوو بةردةواميش هةولَى لةناوبردنيان دةدا.

6- هةروةها ثيَويستة بارى كؤمةلآيةتى ئةوقؤناغةى كوردستان بةطشتى لةبةرضاوبطرين، بةتايبةتى زالَبوونى هةستى هؤزايةتىء نيَوضةطةريَتىء يةكنةطرتنى سةرانى كورد دذ بةداطيركةرانء هةريةكةء بةجياء بةبيرى جيا هةولَى دةدا، لةم نيَوةندةشدا سمكؤ ليَى بةدةر نةبووةء تةواو لةم ضوارضيَوةيةدا قةتيس ماوة.

 

دووةم: هؤكارة دةرةكييةكان:

1- ئينطليزةكان بةهيض شيَوةيةك هاوكارى سمكؤيان نةكردء بةلَكو بةثيَضةوانةوة يارمةتى زؤرى رِةزا شايان دا تا بتوانىَ دةسةلآتى بةسةرئيَراندا بسةثيَنىَء نيَوضة كورديةكانيش كؤنترِؤلَ بكاتء بةرذةوةنديةكانى بةريتانياش لة ئيَراندا بثاريَزيَت.(27) .

2- بةهةمان شيَوة سمكؤ ئوميَةكانى خؤشى لةسةر هاوكارى سؤظيةتيةكاندا بنيات نابوو، لة سالآنى بةر لةجةنطى يةكةمى جيهانىء سالآنى جةنطء دواتريش، بةلآم هيض كات سؤظيةت ئامادةنةبوو هاوكارى رِاستةقينةى سمكؤء بزووتنةوة نةتةوايةتيةكانى كورد بكات، ضونكة وةك بؤمان دةردةكةويَت سؤظيةت زياتر ثالَثشتى دةولَةتةكانى ئيَرانء توركيا بووة بؤ زياتر بةدةستهيَنانى بةرذةونديةكانى خؤى، بؤ ويَنة بالَيؤزى روسيا بةتوندى رِةخنةى لة توركيا طرتووة، كاتيَك توركيا داخوازى ئيَرانى لةمةرِ بةدةستةوةدانى سمكؤ جيَبةجىَ نةكردووة. (28)

وة سمكؤ سةرةتا زؤر لةذيَر كاريطةرى عةبدولرِةزاق بةدرخاندا بوو بؤ باوةرِبوونى بة رِووسيا، هؤى ئةم باوةرِبوونةى عةبدولرِةزاقيش بة رِووسةكان، (د.كةمال عةلى) لة طؤظارى (ضوار ضرا) دا وتوويةتى: " هؤى ثةيداكردنى ثةيوةندى لةطةلَ رِووسدا ئةوة بووة كة كورد لةرِيَطةى رِووسةكانةوة ئةتوانيَت رِزطارى بيَتء هةولَى ئةوةى ئةدا سوود لةو ناكؤكيةى كة لة نيَوان رِوسء توركةكانى عوسمانيدا هةبوو بؤ سوودى كورد بةكارى بيَنن".(29)

وةثيَويستة ئةوةش بخةينةرِوو كةوا (د.كةمال عةلى) لةم دواييانة ئةوةى بة رِاشكاوانة خستةرِوو، كةوا سؤظيةتء رِووسةكان زياتر تيَرِوانينيان بؤ بةرذةوةندية بالآكانى خؤيان بووةو هةروةها لةلايةنى ثةيوةندى هةلَثةرستانةوة لة دؤزى كوردء شؤرِشء رِاثةرِينةكانيان رِوانيوة. (30) ئةمةش لةكاتى خؤيدا كاريطةرى خراثى كردة سةر سمكؤء هاوكارى نةكردنى كوردو ناسينى كيَشةى كورد وةك كيَشةيةكى نيَوخؤيى ئةو وولآتانةى كوردستانيان بةسةردا دابةشكراوةو داطيريان كردووة.

بؤية ئةم هؤكارانةو ضةند هؤكاريَكى ديكةش بوونة هؤى لةنيَوبردنى سمكؤء كؤتايى هاتن بةطيانىء شؤرِشةكةشى لة رِؤذهةلآتى كوردستاندا.

 

ئةنجام

لة دووتويَى ئةم تويَذينةوةيةدا بةضةند خالَيَكى سةرةكى طةيشتين، ليَرةدا وةك ئةنجامى تويَذينةوةكةمان دةيانخةينةرِوو، طرنطترينيان بريتيين لة:

 

1- سمكؤ لة تةمةنى 20 سالَيدا بؤتة سةرؤكى هؤزى شوكاك، بةلآم لاويَكى ضالآكء ليَهاتوو بووةو هةرلة تةمةنى مندالَيةوة دووضارى ذيانيَكى سةخت بؤتةوة.

2- ضةند هؤكاريَك بوونة هؤى زياتر ناووناوبانط دةركردنى سمكؤ، هةم لةئيَرانء هةميش لة بةشةكانى ديكةى كوردستاندا، وةك بةهيَزى هؤزى شكاكء خزمايةتىء ثةيوةندى كؤمةلآيةتى لةطةلَ سةيد تةهاء ياخى بوونة بةردةوامةكانى لة دذى دةسةلآتدارانى ئيَرانى.

3- يةكيَك لةهؤ ثالَنةرة سةرةكيةكانى هةلآيسانى شؤرِشء رِاثةرِينةكانى سمكؤ، ويَرِاى زولَمء ستةمةكانى دةسةلآتدارانى ئيَرانىء دذايةتية بةردةوامةكانيان بؤ كوردء نةسةلماندنى مافةكانيان، لةهةمان كاتدا كوذرانى (جةعفةر ئاغاى شكاك) برا طةورةكةى سمكؤ، دةكريَت بةخاَلَى سةرةكى وروذيَنةرى دابنريَت بةرامبةر بة دةسةلآتدارانى ئيَرانى. هةربؤيةش لة سالآنى (1919-1930) خةباتى رِزطاريخوازى طرتةئةستؤ بةئامانجى بةدةست هيَنانى سةربةخؤيى.

4- سمكؤ هةرضةندة ناسراوترين كةسايةتى بوو لة رِؤذهةلآتى كوردستاندا، بةلآم خاوةن رِيَكخراويَكى سياسيىء كؤميتةيةكى سياسيى نةبوو، تا بةيةكةوة كارةكان ببةن بةرِيَوة، بةلَكو هةرخؤى سةركردةو بةرنامةدانةرو نةخشةدانةرى شؤرِشء رِاثةرِينةكانى بوو. وة ثيَمان واية هؤكاريَكى ديكة بؤ لاواز نيشاندانء بة خراث لةسةر كةوتنى، ئةوة بوو كة سمكؤ خةباتى بةردةوامى نةتةوةيىء ئاطرى تؤلَة لة جولآنةوةكةيدا تيَكةلَ بةيةك بوو بوون، بةهؤى ئةو زولَمة بةردةوامانةى لةبةرامبةر بنةمالَةو خؤيدا كرابوو بةردةواميش هةولَى لةناوبردنيان دةدا. جطةلةمانةش لةهةنديَك رِووةوة بناغةى شؤرِشةكةى لةسةر بنةمايةكى ثتةوو لةسةر بيرى نةتةوايةتى ثيَك نةهيَنابوو. ئةمانةش خالَى هةرةلاوازى شؤرِشةكةى بوون.

ليستى سةرضاوةكان

يةكةم: كتيَبة كورديةكان:

ئةفراسياو هةورامى (دكتؤر):

1- كورد لة ئةرشيفى رووسياء سؤظيةت دا، ثيَدا ضوونةوةى كورديةكةى: مستةفا غةفوور، ض1، ضاثخانةى وةزارةتى ثةروةردة، دةزطاى تويَذينةوةو بلآوكردنةوةى موكريانى، 2006.

ديظيد ماكداولَ:

2- ميَذووى هاوضةرخى كورد، و. ئةبوبةكر خؤشناو، ض1، ب2، سليَمانى، 2002.

شيَخ لةتيفى حةفيد:

3- ياداشتةكانى شيَخ (لطيف)ى حةفيد لةسةر شؤرِشةكانى شيَخ محمود، ئامادةكردنى: كةمال نورى مةعروف، ض1، دهؤك، 1995.

صالح محةمةد ئةمين:

4- كوردو عةجةم، ميَذووى سياسيى كوردةكانى ئيَران، ض1، بةغدا، 1992.

عةلائةدين سةجادى:

5- ميَذووى رِاثةرِينةكانى كورد.

كةمال مةزهةر(دكتؤر):

6- كوردءكوردستان لة بةلَطةنامة نهيَنيةكانى حكومةتى بةريتانيادا، ئا. عةبدوللآ زةنطةنةو شةهلا تاهير حةيدةرى، ب1، ض1،ضاثخانةى طرين طالؤرى، لوبنان، 2008.

7- كوردستان لة سالَةكانى جةنطى يةكةمى جيهانيدا، ضاثخانةى كؤرِى زانيارى كورد-بةغدا، 1975.

كريس كؤضيَرا:

8- كورد لةسةدةى نؤزدةو بيستدا، و.حمة كةريم، ض1، سليَمانى، 2003.

محمد رسولَ هاوار:

9- سمكؤ (ئيسماعيل ئاغاى شكاك)ء بزووتنةوةى نةتةوايةتى كورد، ض2، ضاثخانةى شظان، سليَمانى، 2005.

جةليلى جةليلى :

10-بوذانةوةى رؤشنبيرى ء نةتةوةيى كورد) كؤتايى سةدةى نؤزدةيةم – سةرةتايى سةدةى بيستةم ، سليمانى 2000.

هؤشمةند عةلى مةحمود شيَخانى:

11- عةبدولَرِةحمان قاسملوو ذيانء رِؤلَى سياسيى لة بزووتنةوةى رِزطاريخوازى كورددا، ض1، ضاثخانةى شةهاب، هةوليَر، 2007.

ياسين سةردةشتى(دكتؤر):

12-كوردستانى ئيَران، دةزطاى ضاثء ثةخشى سةردةم، سليَمانى، 2003.

 

دووةم: كتيَبة عةرةبيةكان:

اى.ام هاملتون:

13-طريق فى كردستان، ت.جرجيس فتح اللة، بغداد، 1973.

أحمد عبدالقادر الشاذلى (الدكتور):

14- الاغتيالات السياسية فى ايران، ط1، العربى للنشر و التوزيع، القاهرة، 1997.

حامد محمود عيسى(الدكتور): 

15- القضية الكردية في تركيا.

كمال مظهر احمد (الدكتور):

16- دراسات فى تأريخ ايران الحديث و المعاصر، بغداد، 1985.

 

سيَيةم: محاضرات:

كةمال عةلى محةمةد (دكتؤر):

17- محاضرةى تايبةت لةسةر هةلَويَستى سؤظيةت لة رِؤذهةلآتى كوردستاندا بةرامبةر بة دؤزى كورد، خويَندنى بالآ/ دكتؤرا، زانكؤى سليَمانى، كؤليَذى زانستة مرؤظايةتيةكان، بةشى ميَذوو، رِؤذى ضوارشةممة، رِيَكةوتى (17/12/2008)، كاتذميَر 9 بؤ 11ى سةر لةبةيانى.

 

ثةراويًزةكان :

([1]) لةرِاستيدا بةتةواوةتى ميَذووى سالَى لةدايك بوونى سمكؤ نةزانراوة، بةلَكو سالَى جؤراوجؤرى نزيك بةيةك دانراوة، وةك: هةنديَك ثيَيان واية سالَى 1889يان 1887 ويان 1875 كة لةسةرةوةش ئاماذةمان ثيَيداوة بةثيَي زانيارييةكانى د.جةمال نةبةز لة كتيَبى: كوردستانء شؤِرِشةكةى، بؤزياتر برِوانة: (محمد رسولَ هاوار: سمكؤ (ئيسماعيل ئاغاى شكاك)ء بزووتنةوةى نةتةوايةتى كورد، ض2، ضاثخانةى شظان، سليَمانى، 2005، ل255-257).

(2) عةلائةدين سةجادى: ميَذووى رِاثةرِينةكانى كورد، ل164.

(3) صالح محةمةد ئةمين: كوردو عةجةم، ميَذووى سياسيى كوردةكانى ئيَران، ض1، بةغدا، 1992، ل336-338.

(4) كريس كؤضيَرا: كورد لةسةدةى نؤزدةو بيستدا، و.حمة كةريم، ض1، سليَمانى، 2003، ل53، 56.

(5) اى ام هاملتون: طريق فى كردستان، ت.جرجيس فتح اللة، بغداد، 1973، ص127.

(6) برِوانة: ياداشتةكانى شيَخ (لطيف)ى حةفيد لةسةر شؤرِشةكانى شيَخ محمود، ئامادةكردنى: كةمال نورى مةعروف، ض1، دهؤك، 1995، ل77.

(7)جةليلى جةليلى : بوذانةوةى رؤشنبيرى ء نةتةوةيى كورد) كؤتايى سةدةى نؤزدةيةم – سةرةتايى سةدةى بيستةم ، سليمانى 2000 ل 135 .

(8) محمد رسولَ هاوار: س.ث، ل261-262.

(9) عةلائةدين سةجادى: س.ث، ل164-165.

(10) د.كةمال مةزهةر: كوردستان لة سالَةكانى جةنطى يةكةمى جيهانيدا،ضاثخانةى كؤرِى زانيارى كورد-بةغدا، 1975، ل53.

(11) د.حامد محمود عيسى: القضية الكردية في تركيا، ص146-148.

(12) د.ياسين سةردةشتى: كوردستانى ئيَران، دةزطاى ضاثء ثةخشى سةردةم، سليَمانى، 2003،ل37.

(13) نةوشيروان مستةفا / ضةند لاثةرةيةك لةميَذووى رِؤذنامةوانى سالاَنى نيَوان دوو جةنطى جيهانى بةرطى دووةم ، 2002 سليَمانى ل 23.

(14) تةنها لاثةرةى يةكةمى ذمارةى يةكةمى لةكتيَبى (محمد تمدن) اوزاع ايران درجنط اول ياتاريخ / تهران ضاث اسلامية 1350 .

(15) د. كةمال مةزهةر: كوردءكوردستان لة بةلَطةنامة نهيَنيةكانى حكومةتى بةريتانيادا، ئا. عةبدوللآ زةنطةنةو شةهلا تاهير حةيدةرى، ب1، ض1،ضاثخانةى طرين طالؤرى، لوبنان، 2008، ل131.

(16) ديظيد ماكداولَ: ميَذووى هاوضةرخى كورد، و. ئةبوبةكر خؤشناو، ض1، ب2، سليَمانى، 2002، ل450-451.

(17) عةلائةدين سةجادى: س.ث، ل170-171.

(18) بؤ زياتر برِوانة: (محمد رسولَ هاوار: س.ث، ل311-320).

(19) د. كةمال مةزهةر: كوردءكوردستان لة بةلَطةنامة نهيَنيةكانى حكومةتى بةريتانيادا،ل143-144.

(20) بؤ زياتر برِوانة: محمد رةسولَ هاوار: س.ث، ل580-601.

(21) كريس كؤضيَرا: س.ث، ل104.

(22) صالح محمد ئةمين: س.ث، ل392.

([1]) محمد رةسولَ هاوار: س.ث، ل641-642، عةلائةدين سةجادى: س.ث، ل176.

(23) محمد رةسولَ هاوار: س.ث، ل645. بةرِاستى ثيَويستة ليَرةدا لة حاست سياسةتة فيَلآويةكانى حكومةتة يةك لةدواى يةكةكانى ئيَران بةرامبةر بة كةسايةتىء سةركردةكانى كورد هةلَوةستةبكةينء ئةوة بةبيرخؤماندا بهيَنينةوة، كةوا دواى 59 سالَ هةمان سيناريؤى سياسيى لة ئيَراندا دووبارة بؤوة، وةك كاتيَك لة 13/7/1989 د.عةبدولرِةحمان قاسملوو لةلايةن كؤمارى ئيسلامى ئيَران لة ظيةنناى ثيَتةختى نةمسا تيرؤركرا، كة ئةمةش دووبارة بوونةوةى ميَذووة لة ئيَران بةرامبةر بةكورد، ضونكة هةردوو كارةساتةكةى سمكؤء قاسملوو زؤر ليَك دةضن كة بةفيَلَ بانطهيَشت كرانء كؤذران، بةتايبةتى كة قاسملوو لة سالَى تيرؤركردنى سمكؤدا 1930 لةدايك بووةء لة هةمان مانطى كوذرانى ئةويشدا (مانطى 7) تيرؤركرا، بؤ زياتر برِوانة: (هؤشمةند عةلى مةحمود شيَخانى: عةبدولَرِةحمان قاسملوو ذيانء رِؤلَى سياسيى لة بزووتنةوةى رِزطاريخوازى كورددا، ض1، ضاثخانةى شةهاب، هةوليَر، 2007)، هةروةها بؤ زياتر لة بارةى تيرؤرة سياسيةكانى ئيَران برِوانة: (د.أحمد عبدالقادر الشاذلى: الاغتيالات السياسية فى ايران، ط1، العربى للنشر و التوزيع، القاهرة،1997).

(24) صالح محمد امين: كوردو عةجةم، ل359، 365، 340-341.

(25) محمد رسولَ هاوار: س.ث، ل387، 559-560.

(26) د.كمال مظهر احمد: دراسات فى تأريخ ايران الحديث و المعاصر، بغداد، 1985، ل252.

(27) بؤ زياتر برِوانة: (د. ئةفراسياو هةورامى: كورد لة ئةرشيفى رووسياء سؤظيةت دا، ثيَدا ضوونةوةى كورديةكةى: مستةفا غةفوور، ض1، ضاثخانةى وةزارةتى ثةروةردة، دةزطاى تويَذينةوةو بلآوكردنةوةى موكريانى، 2006، ل32-40).

(28) وةرطيراوة لة: (محمد رسولَ هاوار: س.ث، ل307).

(29) د.كةمال عةلى: محاضرةى تايبةت لةسةر هةلَويَستى سؤظيةت لة رِؤذهةلآتى كوردستاندا بةرامبةر بة دؤزى كورد، خويَندنى بالآ/ دكتؤرا، زانكؤى سليَمانى، كؤليَذى زانستة مرؤظايةتيةكان، بةشى ميَذوو، رِؤذى ضوارشةممة، رِيَكةوتى (17/12/2008)، كاتذميَر 9 بؤ 11ى سةر لةبةيانى.


-   شەفیقی حاجی خدر
-   فه‌رهاد عه‌ونی
-   مومتاز حەیدەری
-   نەوزاد عەلی ئەحمەد- سوید
-   م.هۆشمەند عەلی مەحمود
-   د. ئازاد عوبێد صالح
-   ئا: جەمال ئیبراهیم لۆلۆ
-   شوان محەمەد ئەمین تەها خۆشناو
-   محمد كاكەیی
-   سەعید عەبدوڵڵا
-   K21
-   سەعید عەبدوڵڵا
-   فەرەیدوون سامان
-   عەبدوڵڵا عەبدوڵڵاپوور
-   K21
-   رێكارێ‌ مزویری
-   كەریم شارەزا
-   د .ئەحمەد شەریف عەلی
-   ئا: خانەوادەكەی
-   د. جمشید حەیدەری
-   مستەفا عەسكەری
-   د. ئاراس فەریق زەینەڵ
-   شێخ رەشید شێخ عەبدولرەحمان
-   مەسعود پەرێشان
-   K21
-   هێرش مەلا برایم سنجاوی
-   مەسعوود پەرێشان
-   زانیار سه‌ردار قڕگه‌یی
-   ئافره‌تانی كوردستان
-   ستران عەبدوڵڵا
-   فرهاد عوني
-   أ. د. كمال مظـهر
-   عبدالرحمن الشيخ علاءالدين النقشبندي
-   على محمود فرج
-   عثمان محمد امين

Copyright 2010 www.kurdistan-21.net      Created by C4kurdGroup